جارێكی تر بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سنووری سلێمانی بۆردومانکرا
وێستگهنیوزـ
قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت رایگه‌یاند، دوو شوێنی گوندی كوڕهڵه له قه‌زای شارباژێڕ بۆردومان كراون كه خانووی هاووڵاتییه‌كی رووخاندووه.
کامەران حەسەن قایمقامی قه‌زای ماوەت بۆ وێستگه‌نیوز وتی: گوندی کوڕەڵە لە قەزای شارباژێڕ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیاوه بۆردومان کراوه.
باسی له‌وه‌شكرد: بۆردومانەکە لە دوو شوێنی گونده‌كه بووه و خانویەکی رووخاندووە هاوکات لەشاخی تەژە و شیلانەشی داوە.
تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه ئاشكر نه‌كراون، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژی رابردوو به‌هۆی بۆردومانی خانوێك له گوندی گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی شینكایه‌تی، هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ستدا.
PM:05:49:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت