ئه‌مریكا چه‌ند سزایه‌كی نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند
وێستگه نیوزـAFP
ئاژانسی فرانس پرێس ئاشكرایكرد كه ئه‌مریكا چه‌ند سزایه‌كی نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوه‌و سزاكانی ئه‌مجاره‌ش تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی كه هێرشی ئه‌لیكترۆنییان ئه‌نجامداوه.
ئاژانسه‌كه بڵاویكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر دوو كۆمپانیا و چوار كه‌سدا سه‌پاندوه كه له ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی تێوه‌گلاون، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و هێرشانه كراوه‌ته‌سه‌ر كۆمپانیا و ناوه‌نده حكومییه‌كانی ئه‌مریكا.
فرانس پرێس به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و هێرشانه به‌نایو "سه‌ركردایه‌تیی ئه‌لیكترۆنی" كراون كه سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێرانه.
PM:08:56:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت