سه‌رۆكی ئێران له پاكستانه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران له پاكستانه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "ئه‌گه‌ر په‌لامارمان بدات بارودۆخه‌كه به ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕدرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی نیسانی 2024، ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران، له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پاكستان، رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئیسرائیل په‌لاماری خاكی ئێران بدات، ئه‌وا "بارودۆخه‌كه" به ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕدرێت و "هیچ شتێك له قه‌واره‌ی زایۆنی نامێنێته‌وه".
به‌یانی رۆژی هه‌ینی رابردوو، كۆمه‌ڵێك ته‌قینه‌وه له شاری ئه‌سفه‌هان روویدا، سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان باسیان له‌وه كرد ئه‌و ته‌قینه‌وانه، له ئه‌نجامی هێرشێكی ئیسرائیله‌وه بووه، به‌ڵام ئێران گومانی له‌و هێرشه هه‌بوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا نایانه‌وێت تۆڵهبكهنهوه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه فه‌رمییه‌كانی ئێران، له ئێستادا سه‌رۆكی ئێران، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان، له‌گه‌ڵ شێهباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، له دانوستاندایه، به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكارییه بازرگانی و دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه.
سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌ئیسی، ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان و شاری لاهور له خۆرهه‌ڵاتی وڵات و شاری كه‌راچی له باشوری وڵات ده‌گرێته‌وه. دوای ئه‌وه ئیبراهیم ره‌ئیسی به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه، له پاكستانه‌وه به‌ره‌و سریلانكا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران بۆ ئیسلام ئاباد، دوای گرژییه‌كان و بۆردومانی دوو لایه‌نه‌ی وڵاته‌كه بۆ یه‌كتر دێت كه له مانگی شوباتی رابردوودا روویدا. هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه گروپه چه‌كداره‌كان له ناوچه سنورییه‌كانی نێوان ئێران و پاكستان، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
له مانگی كانونی دووه‌می رابردوودا، گروپی "سوپای عه‌دل" كه گروپێكی نه‌یاری ئێرانه و بنكه و باره‌گای له پاكستانه، به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی گرته ئه‌ستۆ كه بنكه‌یه‌كی پۆلیسی له ناوچه‌ی راسك-ی ئێران كرده ئامانج و بووه هۆی كوژرانی 11 پۆلیسی ئێرانی.
ئێران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه، له مانگی كانونی دووه‌می رابردوو، له رێگه‌ی بۆردمانی ئاسمانی و موشه‌كه‌وه، ژماره‌یه‌ك بنكه و باره‌گای "سوپای عه‌دل"ی له‌ناو خاكی پاكستان كرده ئامانج و رایگه‌یاند "گروپێكی تیرۆریستی ئێرانی كراوه‌ته ئامانج".
ئه‌و بۆردومان و هێرشانه، بووه هۆی دروستبوونی بارگرژی له نێوان هه‌ردوو وڵات. پاكستان دوای چه‌ند رۆژێك له هێرشه‌كه‌ی ئێران، له رێگه‌ی بۆردومانی ئاسمانییه‌وه، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نزیك به سنوره‌كه‌ی له ناو خاكی ئێران، كرده ئامانج و ئه‌و شوێنانه‌ی به "په‌ناگای تیرۆریستی" وه‌سفكرد.
PM:09:10:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1052
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت