وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم نوێترین لێدوانی له‌سه‌ر مووچه راگه‌یاند
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی به‌غدا پێیان راگه‌یاندوون كه چیتر كێشه بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دروست نابێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی نیسانی 2024، پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌رپرسانی به‌غدا ڕایانگه‌یاندووه، چیتر كێشه بۆ مووچه دروست نابێته‌وه".
پێشه‌وا هه‌ورامانی بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی مانگی چواری ناردووه، پێویست بوو 20ی ئه‌م مانگه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان ڕه‌وانه بكردایه".
راشیگه‌یاند كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركه یاساییه‌كانی ته‌واو كردووه، به‌ڵام ئیجتیهادی شه‌خسی قبوڵ ناكات".
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لیستی مووچه‌ی مانگی نیسانی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵی كرا.
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "بڕیاره دوای وردبینی كردنی لیسته‌كان ته‌مویلی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكرێت".
PM:10:24:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 5272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت