قوباد تاڵهبانی بۆ قهڵادزێ: لە رۆژمێری کورددا هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە کە لە حەقی ئەم گەلەدا کراوە
وێستگه نیوزـ
له یادی 50 ساڵهی بۆردومانكردنی شارۆچكهی قهڵادزێ لهلایهن رژێمی بهعسی پێشووی عێراق، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یادی شەهیدانی قەڵادزێ بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی و پیرۆزی رادەگرین.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بهناونیشانی"رۆژێکیتر و تاوانێکیتر" بۆ ئهو یاده بڵاوكردوهتهوهو رایگەیاندووە، لە رۆژمێری کورددا، هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە کە لە حەقی ئەم گەلەدا کراوە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتویهتی: 50 ساڵ لەمەوبەر بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەدام حسێن، دیکتاتۆری پێشووی عێراق، قەڵادزێی هەمیشە خۆڕاگر و بینای زانکۆی سلێمانی کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو، بۆردومان کرا و بە سەدان هاوڵاتیی مەدەنی و لە ناویشیاندا مامۆستا و خوێندکاری زانکۆ شەهید و برینداربوون.
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهیدا، قوباد تاڵەبانی دەڵێت، یادی ئەو شەهیدانە و رۆژی شەهیدانی زانکۆ بۆ هەتاهەتایە بە بەرزی و پیرۆزی رادەگرین و هەرگیزیش ئەو تاوانە و هیچ تاوانێکی دیکەی رژێمی بەعس لەبیر ناکەین.
PM:02:29:24/04/2024
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت