حه‌ماس راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر هه‌واڵی "گواستنه‌وه‌یان بۆ سوریا" بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له گواستنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بۆ سوریا ده‌كه‌ن.
جیهاد ته‌ها وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌گه‌ڵ رێز و پێزانینمان بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی كه پێمانوایه ئامێزیان بۆ گه‌له‌كه‌مان كردووه‌ته‌وه و پشتگیری دۆزه‌كه‌مان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئێمه ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه رۆژی سێشه‌ممه 23ی نیسانی 2024، له‌رۆژنامه‌ی ( اللوا‌ء)ى لوبنانى بڵاوبووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات گوایه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، داوایكردووه سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بگوازێته‌وه بۆ سوریا".
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ڵێت: "بزووتنه‌وه‌كه هیچ داوایه‌كی له‌و جۆره‌ی له سوریا و له هیچ وڵاتێكی دیكه نه‌كردووه".
دوێنێ سێشه‌ممه رۆژنامه‌ی ( اللوا‌ء)ى لوبنانى بڵاویكرده‌وه كه "به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا، رازینه‌بووه سه‌ركردایه‌تی حه‌ماس بگوازرێته‌وه بۆ سوریا. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر، بڕیاریدا كۆتایی به مانه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی بێنێت".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، به‌شار ئه‌سه‌د به نێوه‌ندگرانی ئێرانی راگه‌یاندووه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت ره‌تیده‌كاته‌وه قسه له‌و بابه‌ته‌دا بكات. ئه‌سه‌د پێیوایه حه‌ماس رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌وه‌ی به "بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕی و هاندانی كوشتنی نێوان سورییه‌كان" وه‌سفیكرد.
هه‌روه‌ها چه‌كداره‌كانی حه‌ماس به‌شدارییان له شه‌ڕی كه‌مپی یه‌رموك كردووه له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق كه بووه هۆی وێرانكردنی كه‌مپه‌كه و ئاواره‌بوونی دانیشتوانه‌كه‌ی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، به‌شار ئه‌سه‌د رازی نه‌بووه هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركردایه‌تی حه‌ماس، به تایبه‌ت خالید مشعه‌ل و ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌ردانی دیمه‌شق بكه‌ن، تاكو قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاماده‌كاری بۆ گواستنه‌وه‌كه بكه‌ن. ئه‌سه‌د به لایه‌نی ئێرانی وتووه، پشتگیریكردنی بۆ لایه‌نی فه‌له‌ستینی له شه‌ڕی غه‌ززه: "له میانه‌ی تارانه‌وه ده‌بێت، نه‌ك به په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حه‌ماس".
PM:06:07:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت