ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی گۆڕان: به‌بێ پارتی ھه‌ڵبژاردن ناكرێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه پێشتر له كۆمسیۆن بووه و "ده‌زانم ده‌سكاری ده‌نگ ده‌كرێت"، ده‌شڵێت: "به‌بێ پارتی ھه‌ڵبژاردن ناكرێت".
كه‌مال دیبه‌گه‌یی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی وتی: "هه‌ڵبژاردن بۆ كوردستان گرنگه، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌م شێوه‌یه قبووڵی نییه هه‌ڵبژاردن بكات".
وتیشی: "ئیستا ده‌نگێك هه‌یه له‌په‌رله‌مانی عێراق كه هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئاراسته‌یه‌كیش هه‌یه ده‌ڵێت به‌م دۆخه‌وه ناكرێت، چونكه هه‌ڵبژاردن به‌بێ پارتی ناكرێت و سه‌رناگرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هه‌ندێك داواكاری پارتی جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش گفتووگۆ و نیقاشاتی زۆری ده‌وێت تائیستا پارتی تێبینی هه‌یه و بریاری نه‌داوه به‌م شێوه‌یه هه‌ڵبژاردن بكات، چونكه له هه‌ڵبژاردنی موسڵ پارتی له 9 كورسی بووه 4 كورسی له كه‌ركوك له 4 كورسی كه‌م كرایه‌وه بۆ 2 كورسی".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی له‌وه‌شكرد كه "من له كۆمسیۆن بووم چه‌ند ساڵێك پارتی ده‌ڵێت، به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌رمه‌جه كراوه، گزی لێده‌كرێت، به‌ڵێ ئه‌و شتانه هه‌یه له كۆمسیۆن من خۆم له‌وێ بووم و ده‌زانم كه ده‌ستكاری ده‌نگه‌كان ده‌كرێت، ره‌نگه ئه‌مه پارتی خستبێته هه‌ڵوێسته‌وه، چونكه نایه‌وێت ده‌نگی كه‌م بكرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ جارێكی تر وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌گۆڕاوه.
رۆژی 18ی ئاداری 2024 مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "به به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مانی ده‌زانین كه پارتیمان نه‌چێته ژێرباری په‌سه‌ندكردنی بڕیاری ناده‌ستووری و سیسته‌مێكی سه‌پێنراو له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی و به‌شداریی هه‌ڵبژاردنێك نه‌كات كه به نایاسایی و ناده‌ستووری و له‌سایه‌ی سیسته‌میكی سه‌پێنراودا به‌ڕێوه بچێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 10ی حوزه‌یرانی داهاتووی وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
PM:08:26:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت