ئاسایشی سۆران: ئه‌فسه‌رێكمان خۆی كوشت
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران رایگه‌یاند كه ئه‌فسه‌رێكیان به هۆكاری خۆكوژی له ناو ماڵه‌كه‌یدا گیانی سپارد.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ١٩/٤/٢٠٢٤ ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان به‌ناوی (بابه‌كر حسۆ مه‌حمود) به هۆكاری خۆكوژی له ناو ماڵه‌كه‌یدا گیانی سپارد".
ئاسایشی سۆران ده‌ڵێت: "ئه‌نجامی راپۆرتی توێكاریی پزیشكی دادیش ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه رووداوه‌كه خۆكوژی بووه".
راشیگه‌یاند كه "پۆلیسی سۆران به‌دواداچوون و لێكۆلینه‌وه‌ی پێویست بۆ رووداوه‌كه ئه‌نجام ده‌دات".
PM:10:28:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت