ناوه‌ندی توركی-عێراقی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان... و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی نزیكه
وێستگه‌نیوز-
توركیا ئاشكرای كرد ناوه‌ندێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاووبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق پێكهێنراوه، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌ی پارتی كرێكارانی كورستان به‌ئامانج ده‌گرێت.
یه‌شار گوله‌ر وه‌زیری به‌رگری توركیا، شه‌وی سی شه‌ممه له‌سه‌ر چوار شه‌ممه، له په‌راوێزی پێشوازیكردنی له په‌رله‌مانی توركیا، به بۆنه‌ی ئاهه‌نگی رۆژی منداڵان و سه‌روه‌ری نیشتیمانی، له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: توركیا و عێراق، بڕیاریانداوه ناوه‌ندێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش پێكبهێنن: "ئێمه به‌رده‌وام پێكه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ده‌توانین چی بكه‌ین، دوای ئه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانی ناوه‌نده‌كه روونده‌بێته‌وه".
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی"سه‌باح" كه نزیكه له حكومه‌تی توركیاوه، بڵاویكرده‌وه كه "له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له نێوان توركیا و عێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، یه‌كێكه له كاره هه‌ره له پێشینه‌كان".
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "له دواجاردا، بڕیاروایه توركیا، به گوێره‌ی كه‌ش و هه‌وا، له عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی زه‌مینی، دژ به پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ست پێبكات و به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره ناوچه پارێزراوه‌كان فراوانتر بكات، ئامانج له‌و كاره كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كه به قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر، به درێژایی سنوری توركیا عێراق".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پێشبینی ده‌كرێت سنوری توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و سوریا، كۆنترۆڵ بكرێت. ئه‌مه‌ش بۆ رێگریكردنه له هاتوچۆی ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و پارته، له ناوچه‌ی گارا و چیای قه‌ندیل و مه‌خمور و ئاسۆس. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له‌م باره‌یه‌وه، هه‌ڵوێستی ئێران و هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران، مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه".
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات: "به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك بنكه و باره‌گای پارتی كرێكارانی كوردستان، ده‌كه‌ونه سه‌ر رێڕه‌وی پرۆژه‌ی رێگای گه‌شه، روونه عێراق به ئاراسته‌ی له‌ناوبردنی ئه‌و بنكه و باره‌گایانه ده‌ست به جووڵه ده‌كات، ئه‌مه‌ش له سیاقی ئه‌و ستراتیژه نوێیه هاوبه‌شه‌دا دێت كه له‌گه‌ڵ توركیا و به تایبه‌ت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق، رێكه‌وتنی له‌سه‌ركراوه".
رۆژنامه‌كه تا ئه‌و ئاسته ده‌ڕوات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه سه‌ربگرێت كه توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای واقیعی مه‌یدانی له عێراق، بونیادیناوه، ئه‌وا پارتی كرێكارانی كوردستان، گورزێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت، له‌پاڵ پته‌وكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌غداد و هه‌ولێر. ئه‌مه وا ده‌كات پارتی كرێكارانی كوردستان چیتر توانای هاتووچۆی له نێوان عێراق و سوریا و له‌سه‌ر هێڵی شه‌نگال- فیشخابور نامێنێت. ئه‌م هه‌نگاوانه كه پێشبینی جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ له‌و ستراتیژه‌ی توركیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دایڕشتووه".
PM:11:58:24/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت