جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: خۆمان بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ هاووڵاتییان ئاماده‌ ده‌كه‌ین

‌پڕۆژەیەکی ئاو لە هەولێر. وێنە: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

جێگری پارێزگاری ھەولێر رایگه‌یاند، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێت، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.


مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر بەمالپەڕی پارتی راگەیاند، "ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵانی رابردوو خۆمان بۆ وەرزی ھاوین و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و کێشەی ئاو ئامادەکاری دەکەین، لە چەند رۆژی  داھاتوو کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی بەڕێوەدەچێت و تیایدا پلانەکانی ئەمسال بۆ وەرزی ھاوین ئامادە دەکرێن، چونکە ئێمە ساڵانە پلانمان ھەیە بۆ وەرزی ھاوین و کێشەی ئاو".

جێگری پارێزگار دەشڵێت، "ئەو شوێنانەی لە ھەولێر پێویسیتان بە لێدانی بیر ھەیە بیری ئاویان بۆ لێدەدرێت ئەوانەشی پێویستیان بە راکێشانی کارەبا ھەیە بە ھەمان شێوە کارەبایان بۆ دابین دەکەین، ھێلی ئاوی ئیفراز بۆ ھەندێ شوێنی پێویست دابین دەکرێت و ھێلەکانی ئاو نوژەن دەکرێنەوە".

مەسعود کاڕەش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "لەبەر ئەوەی ھێشتا وەرزی گەرما بە تەواوەتی نەگەیشتووتە ھەولێر لە ئێستادا زۆر لەبەرچاومان روونیە لە چ ناوچەیەک کێشەی ئاو دروست دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەک حکومەتی خۆجێی ھەولێر ئامادەکاری تەواو دەکەین بۆ دابین کردنی ئاو و خۆمان ئامادە دەکەین ئەگەر لە شوێنێک کێشەی ئاو دروست بێت چارەسەری بکەین".


PM:03:14:25/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت