خاوهنی چهند كۆمپانیایهكی حهج و عهمره له عێراق دهستگیركران كه هیچ مۆڵهتێكیان نهبووه
وێسگه نیوزـ
وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، كۆمەڵێك كۆمپانیا لەژێر ناوی دابینكردنی ڤیزای حەج و عەمرە هەستاون بە فریودانی هاوڵاتیان كە هیچ مۆڵەتێكیان نەبووە، هێزه ئهمنییهكانیش دهستگیریان كردون.
حەسەن فەھد كەنانی، وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق لهوبارهیهوه رایگهیاند:" چەند كۆمپانیایەكی حەج و عەمرە ھاوڵاتییانیان فریوداوە و بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە ڤیزا دابیندەكەن بۆ سعودیە و دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن لە ژێر ناوی حەجی بازرگانیدا"، وتیشی: ئەو كۆمپانیایانە بەهیچ شێوەیەك مۆڵەتی كاركردنیان نییە و رێكاری یاسایی لە دژیان گیراوەتەبەر و خاوەنەكانیان دەستگیركراون".
وتەبێژی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق ئەوەشیخستووەتەڕوو:" ڤیزای حەج بۆ ھاوڵاتییان لەلایەن دەستەكەوە دەدرێت و ھیچ كۆمپانیایەك و نوسینگەیەك ڤیزا دابین ناكات".
AM:09:50:26/04/2024
ئهم بابهته 844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت