له‌سه‌ر بانگهێشتی شازاده‌ی جێ‌نشین سودانی سه‌ردانی سعودیه ده‌كات
وێستگه نیوزـ
بریاره كۆتایی ئه‌م مانگه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی پادشای سعودیه، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوده بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد بۆ به‌شداریكردن له دیداری ئابوریی جهیان كه كۆتایی ئه‌م مانگه له سعودیه ساز ده‌كرێت.
دیداره‌كه له رۆژانی 28 و 29ی نیسان له ریاز-ی پایته‌خت به‌رێوه‌ده‌چێت و تیایدا پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی له بواری ئابوری و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام تاوتوێ ده‌كرێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی بۆ سعودیه دوای چه‌ند رۆژێك دێت له ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا كه ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كی خایاند، هاوكات ئه‌م سه‌ردانه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیایه كه دووشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ عێراق و هه‌رێم ئه‌نجامیدا و ماوه‌ی یه‌ك رۆژی خایاند.
AM:10:55:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت