رۆژنامه‌ی شەرقلئەوسەت: حەلبوسی لە سیناریۆکەی سەدر نزیکە
وێستگه نیوزـ
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی په‌رله‌مانی عێراق چوار بژاردەی بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق لە بەردەستدایە، یەکێک له‌وانه دووبارەکردنەوەی سیناریۆکەی موقتەدا سەدرە که بریتییه له کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی.
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم بڵاویکردەوە، بژاردەکانی حەلبوسی و تەقەدوم بریتین لە هەڵپەساردنی کارکردن لە په‌رله‌مان، کشانەوە لە حکومەت، کشانەوە لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و یاخود کشانەوەی تەواوەتی لە پرۆسەی سیاسی، هەر وەک چۆن موقتەدا سەدر دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پەیڕەویکرد.
به‌وته‌ی سەرچاوەکە، هێزە شیعەکان، یاخود یاری لەسەر پەتی دابەشکردن و بەکارهێنانیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەکەن، بۆیه حه‌لبوسی و حزبه‌كه‌ی بیریان له‌و بژاردانه كردوه‌ته‌وه كه هه‌ریه‌كه‌شیان باجی خۆی هه‌یه.
دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق لە پۆسته‌كه‌ی دوورخرایەوە، بەربەستی گەورە لەبەردەم هێزە سونییەکاندا دروستبووە تا جێگرەوەی حەلبوسی دیاری بكه‌ن.
بۆ پركردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ش، سەرچاوەیەک له چوارچێوەی هەماهەنگی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، سالم عیساوی، پەرلەمانتاری حزبی سیادە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، چانسی باشتری هەیە بۆ ئەوەی ببێته سەرۆکی په‌رله‌مان.
AM:11:25:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت