میدیای گۆڕان واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
میدیای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌كه‌ش ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت.
میدیای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كه به "تایبه‌ت" ناوی بردووه و ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكرده‌وه كه "به‌هۆی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه له عێراق بۆ چه‌ند رۆژێك، ره‌وانه‌كردنی پاره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "عێراق نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن فه‌رمانبه‌ری هه‌یه و دابه‌شكردنی موچه پێویستی به (10) رۆژه، دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق له (21/4)ـی ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكرد و تا كۆتایی مانگیش به‌رده‌وام ده‌بێت".
وتیشی: "دوای كۆتایی هاتن به دابه‌شكردنی مووچه، له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو به دوو گوژمه پاره بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كرێت".
هاوكات میدیاكه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كه ناوی ئاشكرا نه‌كردووه، ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ هاتنی پاره‌كه، راسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌ن".
PM:05:36:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 11580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت