یونامی له بارهی هێرشهكهی سهر كۆرومۆر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
وێستگهنیوزـ
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرومۆر دەکات و رایگەیاند، پێشوازیی لە لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکردنی بکەرانی هێرشەکە و دادگاییکردنیان دەکەن.
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق کە بە یونامی ناسراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هەڵوێستی خۆیی لە سەر هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرومۆ راگەیاندووە و دهڵێت، "بەتوندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ئەو کێڵگەیە دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەوانەش دەکەین کە لەو هێرشەدا کوژراون".
یونامی جەخت دەکاتەوە کە پێشوازی لە لێکۆڵینەوە بۆ دەست نیشانکردن و دەستگیرکردنی بکەرانی هێرشەکە و دادگاییکردنیان دەکات.
ئێوارەی رۆژی هەینی 26ـی نیسانی 2024، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە شارەدێی قادر کەرەمی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ، بەهۆیەوە چوار کارمەند کوژران کە خەڵکی یەمەنن بە ناوەکانی:
- عەلی عەبود ئەحمەد لەدایکبووی 1978.
- یوسف یاسر حەموود لەدایکبووی 1986.
- عیسام محەمەد ئەحمەد لەدایکبووی 1983.
عەوەز عەبدە عەلی لەدایکبووی 1986 .
هەر دوای هێرشەکە، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایانگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێلگەی کۆرمۆر، ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگیراوە و بەهۆیەوە نزیکەی 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
AM:08:35:27/04/2024
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت