ئاری هەرسین: پارتی بەشداری هەڵبژاردن نەکات سندوقی دەنگدان لەهیچ شوێنێک دانانرێ

‌ئاری هه‌رسین، به‌رپرسی لقی چواری پارتی

وێستگه‌نیوزـ

ئاری هه‌رسین، به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات سندوقی ده‌نگدان له‌ هیچ شوێنێك دانانرێت.

ئاری هه‌رسین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە هیچ شوێنێك دانانرێت ئەگەر پارتی بەشداری نەكات.

وتیشی: "بەبێ‌ پارتی هیچ هەڵبژاردنێك بەڕێوە ناچێت، بۆیە ئەگەر هەڵبژاردنیش نەكرێ‌ لە هەموو كوردستان دانانرێت".

باسی لەوەش كرد، هەموو خەڵكی كوردستان دەزانن ئەگەر سندووقی دەنگدان لە شوێنك دانرێت و لە شوێنێك دانەنرێت، ئەوا مانی دوو ئیدارییە و كەسیش ئەمەی قبووڵ نییە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم 10ی حوزه‌یرانی 2024 بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكراوه‌ و بڕیاره‌ 10ی ئایاری 2024، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵژاردن ده‌ست پێبكات، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ حزبێكی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمه‌ بڕیاریداوه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات.


PM:02:47:27/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت