نێچیرڤان بارزانی و حه‌لبوسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هه‌رێم و به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌غدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم دوایین پێشهات و دۆخی ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانی به‌سه‌ر عێراقیان تاوتوێ كرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مشه‌و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دومی عێراقی كۆبووه‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا بیرورایان گۆریوه‌ته‌وه له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق، هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و لێكه‌وته‌كانی به‌سه‌ر عێراقه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بووه.
PM:11:54:27/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت