كه‌شناسی كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بارانبارینی راگه‌یاند
وێستگهنیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، سبه‌ینێ دووشه‌ممه له دره‌نگانی شه‌و نمه‌باران ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما لە هەندێ ناوچە کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
باسی له‌وه‌شكرد، سبەینێ دووشەممە 29ی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەکاتەکانى شەو درەنگ ئەگەرى نمە باران هەیە لە هەندێ ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 35
سلێمانی: 34
دهۆک: 35
زاخۆ: 36
هەڵەبجە: 35
کەرکوک: 39
سۆران: 33
حاجی ئۆمەران: 22
گەرمیان: 40.
AM:10:23:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 18464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت