نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشهكانیهتی له‌گه‌ڵ به‌غدا
نێچیرڤان بارزانی و د. لەتیف رەشید
وێستگهنیوزـ
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشهكانیهتى له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، له سه‌روویانه‌وه ئه‌و پرس و كێشانه‌ى په‌یوه‌ندییان به دۆخى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه.
له دووه‌م رۆژى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی نیسانی 2024، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتیى عێراق و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى، بره‌ودان به پێشخستنى كه‌رتى ئابوورى و خزمه‌تگوزارى، پشتگیرى له حكومه‌تى فیدراڵ بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان به‌پێى ده‌ستوور و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، تاوتوێ كرا.
باس لهوهشكراوه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و سه‌رخستنى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ بۆ ئه‌مریكا و سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمارى توركیا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه كرد بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و توركیا، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانیدا، له‌گه‌ڵ هاریكاریى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، نێچیرڤان بارزانى، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشهكانیهتى له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، له سه‌روویانه‌وه ئه‌و پرس و كێشانه‌ى په‌یوه‌ندییان به دۆخى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك كۆمار باسى له گرنگیى به‌رده‌وامیى دیدار و سه‌ردانه‌كانى شاندى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ، سه‌ركۆنه‌ى هێرشى درۆنیى پێرێ شه‌وى سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرومۆریان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى كرد و هێرشه‌كه‌یان به ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات، له قه‌ڵه‌م دا.
PM:12:08:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت