"حكومه‌تی عێراق سه‌ره‌داوی له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌رانی ھێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرومۆر ده‌ستكه‌وتووه"
وێستگه نیوز-
ھاوپه‌یمانی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێی راگه‌یاندوون كه سه‌ره‌داویان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستكه‌وتووه كه له ھێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر تێوه‌گلاون.
شه‌وی ڕابردوو، سه‌ركرده‌كانی ھاوپه‌یمانی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان-عێراق، كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی نیسانی 2024 هاوپه‌یمانی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی حكومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ ئه‌مریكا كراوه و له‌مباره‌یه‌وه، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر بونیادنانی په‌یوه‌ندی به‌ھێز له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیھان و گرنگی به‌دواداچوون بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه "له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، بۆ عێراق، خراوه‌ته به‌رباس و له‌مباره‌یه‌وه ھاوپه‌یمانی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاندووه كه، په‌یوه‌ندی پته‌و له نێوان عێراق و توركیادا ھه‌یه و پێویسته به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی ھه‌ردوو وڵات گه‌شه‌ی پێبدرێت، به‌تایبه‌ت له‌بواری ئاسایش، ئاو و كشتوكاڵدا".
ڕاشیگه‌یاندووه كه له كۆبوونه‌وه‌كدا، ھاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت پڕۆژه‌ی "ڕێگای گه‌شه‌پێدان"ی، به پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ زانیووه و ڕایگه‌یاندووه كه پڕۆژه‌یه‌كی عێراقییه و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ھاوبه‌ش له پڕۆژه‌كه به‌دی دێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ھاوپه‌یمانی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت ھێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆری سه‌ركۆنه كردووه و ئاشكرایكردووه كه "محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاندووه كه سه‌ره‌داویان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستكه‌وتووه كه له ئه‌نجامدانی ھێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر تێوه‌گلاون".
ڕاشیگه‌یاندووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگه، پرسی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به خێرایی یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه به درۆن هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر له سنووری قادر كه‌ره‌م و ئاگر له كێڵگه‌كه به‌رزبووه‌وه.
به‌وته‌ی پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هێرشه‌كه‌دا "چوار كارمه‌ندی یه‌مه‌نی شه‌هیدبوون"، "جگه له‌وه‌ش زیانێكی زۆر به‌ر كێڵگه‌كه كه‌وتووه و ئه‌م زیانه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو".
هاوكات هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایانگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ناردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با راگیرا و بووه‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نزیكه‌ی 2500 مێگاوات كاره‌با.
PM:03:24:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت