له‌پێنجوێن خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد و رێگای سلێمانی داخرا
وێستگه‌نیوز-
جارێكی تر له شاری پێنجوێن خۆپیشاندانی هاوڵاتیان بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌تایبه‌تی كاره‌با ده‌ستی پێكرده‌وه و رێگای سلێمانی داخرا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌شێك له هاوڵاتیانی شاری پێنجوێن دووباره چوونه‌وه سه‌ر شه‌قام و ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
به‌وته‌ی په‌یامنێری وێستگه‌نیوز هاوڵاتیانی پێنجوێن به‌هۆی كه‌می كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه.
هاوكات خۆپیشانده‌ران چوونه‌سه‌ر رێگای سلێمانی – پێنجوێن و رێگای ملهكهوهیان به‌ڕووی هاتووچۆی شۆفێران و بارهه‌ڵگره‌كاندا داخست.
PM:03:46:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت