ئه‌و پیاوه توركه كێ بوو له قودس به چه‌قۆ پۆلیسێكی ئیسرائیلی بریندار كرد؟
وێستگه‌نیوزـ
رۆژی سێشه‌ممه 30ی نیسانی 2024، گه‌نجێكی تورك دوای ئه‌وه‌ی له شارۆچكه كۆنه‌كه‌ی قودسی خۆرهه‌ڵات، به چه‌قۆ پۆلیسێكی ئیسرائیلی بریندار كرد، له لایه‌ن پۆلیسێكی دیكه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو كوژرا.
به گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، حه‌سه‌ن ساكلانان، گه‌نجێكی توركه و ته‌مه‌نی 34 ساڵ بووه، له پارێزگای شاتلی ئۆرفا له باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا، ئیمامی مزگه‌وت بووه، له میانه‌ی گروپێكی گه‌شتیاری توركی، پێش 72 كاتژمێر له ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی، گه‌یشتووه‌ته شاری قودس.
راپۆرته‌كانی توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن حه‌سه‌ن: "له مانگی كانونی دووه‌می ساڵی 1990، له شارۆچكه‌ی ئه‌یوبییه‌ی پارێزگای شاتلی ئۆرفا له‌دایكبووه و باوكی دوو منداڵه".
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن: "رووداوه‌كه كاتێك روویداوه كه سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كان، ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری توركیان له ناوچه‌كه بێزاركردووه".
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی "ئه‌نادۆڵ"ی توركی، سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تیایدا ئاماژه‌ی به به‌یاننامه‌ی پۆلیسی ئیسرائیل كردووه و ده‌ڵێت: "پۆلیسی ئیسرائیل پیاوێكی كوشتووه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه له شارۆچكه كۆنه‌كه‌ی قودسی خۆرهه‌ڵات و له ناوچه‌ی باب الساهره، به چه‌قۆ په‌لاماری پۆلیسێكی ئیسرائیلی ده‌دات و پۆلیسێكی دیكه ته‌قه‌ی لێده‌كات و ده‌یكوژێت، پاشان ته‌رمی هێرشبه‌ره‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و چه‌قۆیه‌كی پێبووه.
ئاژانسه توركییه‌كه، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی پۆلیسی ئیسرائیل و ده‌ڵێت: "ئه‌و پۆلیسه‌ی له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا، به‌شی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی بریندار ده‌بێت، دۆخی ته‌ندروستی باشه و رایگه‌یاندووه ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌وڵیداوه په‌لاماری بدات، هاووڵاتییه‌كی تورك بووه".
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له توركیا، هه‌ندێك زانیاری‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن: "حه‌سه‌ن به بیانوی نه‌خۆشی، له‌و گروپه گه‌شتیارییه جیابووه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵیان گه‌شتی بۆ قودس كردووه".
PM:08:54:01/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت