بایدن: پێشوازی نەکردن لە کۆچبەران هۆکاری کێشە ئابووریەکانی چین و ژاپۆنە

‌جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا

وێستگه‌نیوزـ

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاتانی وەک، چین و ژاپۆن و هندستان بەهۆی پێشوازی نەکردنیان لە کۆچبەران، گەشەسەندنی ئابووری وڵاتەکەیان دواکەوتووە.


به‌پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"سکای نیوز"، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، وڵاتانی وەک، چین و ژاپۆن و هندستان بەهۆی پێشوازی نەکردنیان لە کۆچبەران، گەشەسەندنی ئابووری وڵاتەکەیان دواکەوتووە، و دووپاتیشیکردەوە کە کۆچبەران بە سوودی ئابووری بەسەر ئەمریکادا شکاونەتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی چالاکییەکیدا لە واشنتۆن بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی، و بە ئامادە بوونی ئەمریکییە ئاسیاویەکان و کەسانی دیکە، وتی: "یەکێک لە هۆکارەکانی گەشەسەندنی ئابووریمان ئێوەن، چونکە ئێمە پێشوازی لە کۆچبەران دەکەین".

هەروەها ئاماژەشی پێدا، بۆچی ئابووری چین بەو خراپییەیە، و بۆچی ژاپۆن کێشەی هەیە، و بۆچی روسیا و هندستان ئابووریان باش نییە؟ چونکە ئەوان کۆچبەرانیان ناوێت و وەریانناگرن، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆچبەرانن وامان لێدەکەن بەهێزتربین.

بەپێی پێشبینییەکانی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، گەشەسەندنی ئەو وڵاتانە لە ساڵی 2024دا خاوبووەتەوە، ژاپۆن بە رێژەی 0.9٪ و هندستان بەرێژەی 6.8٪ خاوبووەتەوە، بەڵام لەبەرامبەردا پێشبینی دەکرێت ئابووری ئەمریکا بەرێژەی 2.7٪ گەشەسەندن بەخۆیەوە ببینێت، ئەم رێژەیەش بە بەراورد بە ساڵی پار کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە کە 2.5٪بوو.

زۆربەی شارەزایانی ئابووریش ئەم پێشکەوتنە بۆ ئەو کۆچبەرانە دەگەڕێننەوە کە بە هێزی کار لەوڵاتەکەدا دادەنرێن.

لەگەڵ ئەمەشدا کۆچبەرانی نایاسایی بوونەتە جێگەی نیگەرانی و بابەتێکی سەرەکی زۆرینەی دەنگدەرانی ئەمریکا پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا.


PM:02:33:02/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو