سبه‌ینێ لووتكه‌ی داڤۆس ده‌ست پێده‌كات
وێستگه نیوز -
بڕیاره سبه‌ینێ لووتكه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانیی داڤۆس به به‌شداریی نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌سایه‌تی سیاسیی و ئابووریناس له زیاتر له 100 وڵاتی جیهانه‌وه، ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات.
لووتكه‌كه له هاوینه‌هه‌واری داڤۆس له سویسرا له‌نێوان رۆژانی 17-20ی كانوونی دووه‌مدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له هه‌رێمی كوردستانه‌وه مه‌سعود بارزانی كه رای جیاواز له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌یه و د.فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداری ده‌كه‌ن.
لووتكه‌ی ئه‌مساڵی داڤۆس له‌ژێر ناونیشانی ''رابه‌رایه‌تی لێپرسراوانه و وه‌ڵامده‌ره‌وه''دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له زیاتر له 400 دانیشتنی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا بابه‌تی جۆراوجۆر تاوتوێ ده‌كرێن.
له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانییدا زۆر كێشه‌ی جیهانیی و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه قه‌یرانی سووریا ده‌خرێنه به‌رباس.
لووتكه‌كه‌ی ئه‌مساڵ تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ریه‌ك له به‌هێزكردنی هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی، ژیاندنه‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی، ئه‌نجامدانی ریفۆرم له سه‌رمایه‌دارییدا و ئاماده‌كاریی بۆ شۆڕشی چواره‌می پیشه‌سازیی.
زیاتر له 30 سه‌رۆك وڵات و سه‌رۆك وه‌زیران به‌شداریی له لووتكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و له‌نێویشیاندا هه‌ریه‌ك له شی جینپینگ سه‌رۆكی چین، كه یه‌كه‌م سه‌رۆكی چینه به‌شداریی لووتكه‌ی داڤۆسدا ده‌كات و تێرێزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆك كۆماری ئازه‌ربایجان و پێترۆ پۆرۆشێنكۆ سه‌رۆكی ئۆكرانیا و ئۆڵگا گۆڵۆدێتس جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیا هه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌پاڵ به‌شدارییكردن له دانیشتنه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، سه‌ركرده‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی ئه‌نجامبده‌ن.
له‌پاڵ سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كاندا هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رۆبێرتۆ ئازێڤێدۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی بازرگانیی جیهانیی، كریستین لێگاردێ سه‌رۆكی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، فاتیح بیرۆڵ سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، فیلیپۆ گراندی كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ویڵیه‌م له‌یسی سوینگ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی و گای ره‌یده‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار، به‌شداریی ده‌كه‌ن.
PM:02:39:16/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت