له سیته‌ك دوو هاوڵاتی ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان توانیان له سنووری سیته‌ك ده‌ست بگرن به‌سه‌ر یه‌ك ئامێری هه‌ڵكه‌ندنی بیر دا كه به‌نایاسایی كاریان ده‌كرد.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌قید هێمن كه‌مه‌رخان، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیســی دارســتان و ژینكه‌ی سیته‌ك له ده‌رچونێكی مه‌یدانیاندا توانیان دوو هاوڵاتی ده‌ستگیربكه‌ن كه سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندنی بیرلێدان بوون هاوكات ده‌ستبگرن به‌سه‌ر یه‌ك ئامێری بیرهه‌ڵكه‌ندندا كه به‌نایاسایی كاریان ده‌كرد.
عەقید هێمن، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئامێره ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی كراونه‌ته‌وه.
PM:03:30:16/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3489
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت