"رێكه‌وتنه‌كه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ ئێران له باره‌ی نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه كارێكی خراپ نیه"
وێستگه نیوز ـ
حكومه‌تی عیراق له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی رێككه‌وتندایه له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته بكات، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رای جیاوازیان هه‌یه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككه‌وتنه‌كه كارێكی خراپ نییه.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "هه‌نارده كردنی نه‌وت و فرۆشتنی پرسێكی ئیتیحادیه و رێكه‌وتنه‌كه‌ی عیراقیش له‌گه‌ڵ ئێران كارێكی خراپ نیه".
به بڕوای ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، راكێشانی بۆری له كه‌ركوكه‌وه بۆ ئێران واده‌كات زیاتر له‌ده‌روازه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ فرۆشتنی نه‌وت عیراق، له‌كاتێكدا له ئێستا ته‌نها له رێگه‌ی توركیاوه هه‌نارده ده‌كرێت.
عه‌سكه‌ری وتیشی: "ناكرێت ته‌نها له‌سه‌ر توركیا ئومێد هه‌ڵبچنرێت بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت، چونكه 90% ئابووری عیراق له‌سه‌ر نه‌وته و گه‌ر له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ر كێشه‌یه‌ك دروست ببێت زیانی گه‌وره به ئابووری وڵات ده‌گات".
نه‌وتی كه‌ركوك له ئێستا به‌شێكی له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌رێمدایه و رۆژانه 250 بۆ 300 هه‌زار به‌رمیلی له رێگه‌ی توركیاوه لێ هه‌نارده ده‌كرێت، به‌شه‌كه‌ی تریشی حكومه‌تی عیراق سه‌رپه‌رشتی هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات و رۆژانه نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیلی لێ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
كامه‌ران كه‌ركوكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابێت عیراق و ئێران رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه نه‌وته بكه‌ن كه له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدایه.
له‌و روه‌وه وتی: "گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر بیره تازه نه‌وتیه‌كان بێت ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ری ده‌رببرێت، گه‌ر له‌سه‌ر بیره كۆنه‌كانیش بێت ده‌بێت ئه‌نجومه‌ن ئاگادار بێت".
لای خۆشیه‌وه مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رێككه‌وتنه‌كه‌ی به‌گرنگ وه‌سفكرد و وتی: "رێككه‌وتنه‌كه ئیمزا نه‌كراوه، به‌ڵام ئێران و عیراق دوو ساڵه له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران گفتوگۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كه نه‌كراوه، چونكه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمیشه‌وه هه‌یه".
هه‌نارده كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له رابردوودا به‌شێك بووه له گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه‌هه‌ردوولایان یه‌كتریان به‌پابه‌ند نه‌بوون پێوه‌ی تۆمه‌تبار كردووه.
هاوكات فواد حوسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له لیژنه‌ی نه‌وت وغاز به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه: لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زیری نه‌وتی عیراق و ئێران‌دا واژۆكراوه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێك له‌وباره‌وه به فه‌رمیی بۆ پارێزگای كه‌ركوك نه‌هاتووه.
وتیشی: "به گوێره‌ی ده‌ستوور بۆ هه‌ر پرسێكی پێوه‌ست به كه‌ركووك ده‌بێت بڕیاره‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكدا بدرێت، به‌ڵام كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق به‌بێ گوێدانه ئێمه ئه‌و كاره‌ی كردووه ئێمه‌یش پێیان ده‌ڵێن كه هیچ كارێك به‌بێ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رناگرێت و جێبه‌جێ ناكرێت".
ده‌شڵێت: "تا ئێستا دیارنییه كه ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ هه‌موو نه‌وتی كه‌ركووك كراوه یان ته‌نیا ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی كۆمپانیای باكووره، ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ ئه‌و نه‌وته بێ كه كۆمپانیای باكوور ئیداره‌ی ده‌دا، ئه‌وا بڕه‌كه‌ی كه‌مه.
فواد حوسێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و بڕیاره‌ی كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و ئێران داویانه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان مه‌حاڵه سه‌ربگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته به‌خاكی هه‌رێمی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، جگه له‌وه‌ش كه‌ركووك ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌بێ بۆ بڕیارێكی وا پرس به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش بكرێ، جا بۆیه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێكردنی مه‌حاڵه.
PM:01:28:24/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1485
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت