گه‌نجێكی كورد له‌ سێداره‌ درا


وێستگه‌ نیوز ـ
گرتووخانەی ناوەندیی شاری کرماشان سزای لە سێدارەدانی گه‌نجێكی کوردی ته‌مه‌ن 29 ساڵی جێبه‌جێكرد.


به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی کوردپا، دوو رۆژ لەمەوبەر گه‌نجێكی كوردی تەمەن 29 ساڵە بەناوی فەرشید سەجادی‌، ئەسڵ کوڕی عەزیم خەڵکی شاری کامیاران لە گرتووخانەی "دیزل‌ئاباد"ـی کرماشان له‌ سێداره‌ درا.

هه‌روه‌ك هاتووه‌: ناوبراو به‌ تۆمه‌تی "كوشتنی ئه‌نقه‌ست" سزای لەسێدارەدانی بۆ ده‌ركرابوو.

فەرشید سه‌جادی، ماوەی دوو ساڵ لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە راگیرابوو، لەم دواییانەدا بۆ دیزڵ ئاوای کرماشان گواسترابوویەوە.

جێی ئاماژه‌یه‌ سەرەتای هه‌فته‌ی رابردووش، دوو هاووڵاتی کورد بەناوەکانی محەمەد کەریم عەزیزپەنا و حەمیدرەزا ریباز لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری کرماشان بە تۆمەتی بازرگانی كردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ له‌ سێداره‌دران.


PM:02:16:24/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 1538 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو