ئه‌مریكا واده‌ی پڕچه‌ككردنی دوو لیواكه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دیاریكرد
وێستگه نیوز -
سوپاسالاری ھێزی پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد كه ئه‌مه‌ریكا واده‌ی مه‌شق و ڕاهێنان و پڕچه‌ككردنی لیواكانی یه‌ك و دووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی دیاری كرد، كه ده‌كه‌وێته ساڵی دابێ.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری فه‌ریق جه‌مال ئێمینكی سوپاسالاری ھێزی پێشمه‌رگه بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مه‌ریكا ده‌مێكه بڕیاری داوه مه‌شق و راهێنان به لیواكانی یه‌ك و دووی هێزی پێشمه‌رگه بكات و چه‌ك و هه‌موو پێداویستییه‌كیشیان بۆ دابین بكات".
فه‌ریق جه‌مال ئێمینكی وتی: "واده‌ی ئاماده‌كردنی ئه‌و دوو لیوایه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه دیاری كراوه".
وتیشی: "سه‌ره‌تای ساڵی دابێ 2018 ئه‌مه‌ریكا مه‌شق و راهێنان به‌و دوو لیوایه ده‌كات و پڕچه‌كیشیان ده‌كات".
PM:04:54:24/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 5349
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت