به‌ڤیدیۆ... تابلۆیه‌كی سێكسی ماندێلا و زوما تووڕه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه
وێستگه نیوز –
تابلۆیه‌كی سێكسی نیلسۆن ماندێلا سه‌رۆكی كۆچكردوو و جاكوب زوما سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقا توڕه‌یی و نیگه‌رانی له‌و وڵاته لێكهوتهوه.
ئایاندا مابۆلۆ نیگاركێش و كاریكاتێریست كه وێنه‌كه‌ی كێشاوه به‌رگری له خۆی كرد و رایگه‌یاند كه ئامانج له تابلۆكه‌ی ده‌رخستنی پێشێلكارییه‌كانی جاكوب زوما سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقایه له‌و میراته قورسه‌ی ماندێلا به‌جێیهێشتووه كه سیمبولی ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی بووه و دوای كۆتاییهاتنی حوكمی كه‌مینه‌ی سپی پێست له 1994دا بوو به یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌شپێستی باشووری ئه‌فریقا.
له هه‌فته‌كانی دواییدا چه‌ندین خۆپیشاندان به به‌شداری هه‌زاران كه‌س ئه‌نجام درا له دژی لابردنی وه‌زیری دارایی له‌لایه‌ن زوماوه كه جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانی هه‌یه و نیگه‌رانییه‌كان له زیادبوونی گه‌نده‌ڵی حكومی په‌ره‌ی سه‌ندووه.
له كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر تابلۆكه، دامه‌زراوه‌ی ماندێلای خێرخوازی رایگه‌یاند رێزی له ئازادی بیروڕا ده‌گرێت به‌ڵام پێیوایه كه تابلۆكه "رقاوییه".
هاوكات حزبی كۆنگه‌ری نیشتمانی ئه‌فریقی فه‌رمانڕه‌وا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تابلۆكه‌ی به "ناشیرین" وه‌سفكرد و داوای له هاوڵاتیان كرد پشتگوێی بخه‌ن.
PM:05:47:24/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 18844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت