وێنە.. پیاوێکی 60 ساڵان لە لادێیەکی شاری سنە خۆی خنکاند
هاوڵاتییەکە دوای خۆ خنکاندنی..
وێستگه نیوز ـ
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، پیاوێکی تهمهن 60 ساڵان لە ئاوایی سەرهۆیەی سەر بە ناوچەی کەلاتەرزانی شاری سنە بە پەت خۆی هەڵواسیووە و خۆی خنکاندووە.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەکە پیاوەکە ناوی"کەریم جەمـشیدی"ە و بەهۆیەکی نادیار خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندووە "خۆ کوشتنی خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژبەڕۆژ پەرەدەستێنێت و هۆکاری زۆربەی ئەو دیاردەیە بۆ نەبوونی کار و بژێوی ژیان دەگەڕێتەوە کە خەڵک ناتوانن بۆ خاو و خێزانەکانیان دابینی بکەن و هەر بەو هۆیەشەوە پەنا دەبەنە بەر خۆ کوشتن".
ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتر چالاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایانکردبوو: "بەهۆی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بێکاری لە هەندێک ناوچەی رۆژهەڵات %60ی تێپەڕاندووە".
PM:12:12:04/05/2017
ئهم بابهته 8872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت