به ڤیدیۆ.. كه‌مته‌رخه‌می شۆفێرێكی بارهه‌ڵگر رووداوێكی "دڵته‌زێن"ی لێكه‌وته‌وه
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه كاروان خۆشناو، وته‌بێژی پێشووی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه بیانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی ئایاری 2017، تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئۆتۆمبێلێكی كیای بارهه‌ڵگر به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه ده‌رگای قه‌فه‌زی دواوه‌ی ده‌كرێته‌وه‌و به‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌كه‌وێت و ده‌یخات به زه‌ویدا.
به‌پێی پۆسته‌كه‌ی كاروان خۆشناو، رووداوه‌كه له شه‌قامێكی گه‌ره‌كی ئازادی روویداوه‌و تیایدا له شه‌قامه‌كه‌دا ده‌رگای به‌شی سه‌ره‌وه‌ی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كرێته‌وه و ده‌یدات به هاوڵاتییه‌كدا كه‌له ته‌نیشق شه‌قامه‌كه‌وه ده‌ڕوات و هاوڵاتییه‌كه ده‌كه‌وێت به زه‌ویدا.
PM:12:43:04/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 16973
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت