كاردانه‌وه‌ی هاوسه‌ری مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل دوای ده‌رچوونی سزای له سێداره‌دان بۆ بكوژه‌كانی
دیمەنێک لە کاردانەوەی هاوسەری مامۆستا هۆشیار
وێستگه نیوز ـ
دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای هه‌ولێر له‌سه‌ر له سێداره‌دانی بكوژی مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل و هاواكاره‌كه‌ی، هاوسه‌ر ئه‌و مامۆستایه به گریانه‌وه له به‌رده‌م دادگا خۆشحاڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت.
د. هۆشیار ئیسماعیل کادیری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بوو، بەشێک لە بەرپرسانی ئەو حزبەش لە پرۆسەی دادگاییکردنەکە ئامادەبوون، کادیرانی یەکگرتووش دەڵێن، بەشێک لە برینەکانیان ساڕ‌ێژ بووە و داوای جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانەکەش دەکەن.
مەلا وشیار ئیسماعیل، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی عومەر بندیان شەوی 22ی تشرینی دووه‌می2016 لە ماڵەکەی خۆی لەناو مزگەوتی عومەر بندیان لە گەڕەکی شادی لە هەولێر لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێ‌کرا و بە برینداری گەیه‌ندرایە نەخۆشخانە، هەمان شەو گیانی لەدەستدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی ئایاری 2017، دوای شه‌ش مانگ له تیرۆركردنی هۆشیار ئیسماعیل، سزای له سێداره‌دانی بۆ بكوژ‌و هاوكاره‌كه‌ی ده‌ركرد.
PM:04:09:04/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 38337
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت