وته‌بێژی پارتی: گۆڕانكاری له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به پێویست ده‌زانین
مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
وێستگه نیوز ـ
مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رادەگەیەنێت، پارتی گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە پێویست دەزانێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د، كه‌له هه‌مانكاتدا ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه رایگەیاند: "پارتی بە پێویستی دەزانێت گۆڕانکاری لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکرێت".
وتیشی: "ئەو گۆڕانکارییانە بە رێگەی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردستانییەکان دەبێت".
لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن یەکێتییەوە، وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەدا "تا ئێستا دیارینەکراوە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەدرێتەوە چ لایەنێک".
ئه‌م وتانه‌ی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بارزانیدا تێپه‌ڕده‌بێت، كه ئاماژه‌ی به گۆڕینی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم كرد.
بارزانی داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد كۆببنه‌وه‌و له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم رێكبكه‌ون تا هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت.
به‌ڵام تا ئێستا جگه له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نیوَان پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه، هیچ به‌ره‌و پێشچوونێك له په‌یامه‌كه‌ی بارزانی نه‌هاتووه‌ته ئاراوه.
له 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2015، له بازگه‌ی پردێ، رێگه له د. یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گیرا بچێته ناو شاری هه‌ولێره‌وه، له‌و كاته‌وه تا ئێستا په‌رله‌مان په‌كخراوه و كۆبوونه‌وه‌ی نه‌كردووه.
PM:05:04:04/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 6125
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت