عه‌بادی هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سنوری سوریا ده‌كات

‌حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق فه‌رمانی بۆ ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازیی زیاتر بۆ سنوری عیراق و سوریا كرد.

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ هاوشانی راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش له‌ خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار، حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق فه‌رمانی كردووه‌ هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سنوری سوریا بكرێت بۆ سه‌ركوتكردنی چه‌كدارانی ئه‌و سنورانه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ عه‌بادی ستایشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌نباری كردووه‌ و به‌ ئازا و نیشتمانپه‌روه‌ر وه‌سفی كردوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ ئه‌و "زوڕنایانه‌یان بێده‌نگ كردووه‌ كه‌ بۆ پڕوپاگه‌نده‌كانی داعش لێ ده‌درێن و ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كه‌وتنی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه‌."

ناوبه‌ناو هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی داعشیان بۆسه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی و باره‌گا ئه‌منییه‌كانی عیراق داوه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن سوپا و پاسه‌وانی سنووره‌وه‌ پارێزراوه‌.


PM:07:16:04/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 6865 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو