به‌ڤیدیۆ.. هه‌ڵوێست له كۆنسێرته‌كه‌یدا ده‌ستگیر ده‌كرێت
کۆنسێرتی هەڵوێست
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كاتژمێر 6ی سه‌رله‌ئێواره كۆنسێرتی هه‌ڵوێست له ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو هه‌وادارێكی زۆری ئه‌و گۆرانیێژه‌ش ئاماده‌ی كۆنسێرته‌كه بوون كه به‌شێكی زۆریان گه‌نج بوون.
له یه‌كێك له گۆرانییه‌كانیدا كه به play back پێشكه‌شكرا ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باسی له ده‌ستگیركردنی هه‌ڵوێست كردووه، بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی سیناریۆی ئه‌و گۆرانییه‌ش، هه‌ڵوێست له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ نواندنی كرد و له دیمه‌نه‌كاندا چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیریان كرد، له‌وكاته‌شدا كه گوایه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كرێت، هه‌ڵوێست گۆرانییه‌كه‌ی ده‌چڕییه‌وه.
ئه‌م دیمه‌ن و نواندنه بووه مایه‌ی خۆشحاڵییه‌كی زۆری ئاماده‌بوون و ده‌ستخۆشییه‌كی زۆریان لێ‌كرد.
له‌به‌ر هه‌واداره‌كانی كه ژماره‌یه‌كی زۆر بوون، هه‌ر ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9 هه‌ڵوێست كه به‌هاوكاریی ستافێكی ئێرانی كاره‌كانی ده‌كات، كۆنسێرته‌كه‌ی دووباره ده‌كاته‌وه.
PM:09:30:04/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 61385
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت