نێچیرڤان بارزانی: دڵنیان لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەمدا کارەبا نابڕێت؟
وێستگە نیوز-ئێن ئاڕ تی
لە دەستپێکی مەراسیمی کردنەوەی پێشانگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ گه‌شتیاری، کارەبا بڕا و نێچیرڤان بارزانیش پرسیار لە ئامادەکارانی مەراسیمەکە دەکات کە ''دڵنیان کارەبا نابڕێت؟''
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر ڕایگەیاند، لەکاتی دەستپێکردنی مەراسیمی کردنەوەی پێشانگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ گه‌شتیاری، کارەبا دەبڕێت و لەو کاتەشدا گروپێک سەرقاڵی هەڵپەڕکێ دەبن لەسەر سەکۆی ئەو هۆڵەی مەراسیمەکەی تێدا ئەنجامدراوە.
دواتریش کاتێک نێچیرڤان بارزانی دەست بە پێشکەشکردنی وتارێک دەکات ، لە ئامادەکارانی مەراسیکەمە دەپرسێت دڵنیان لەوەی جارێکی دیکە کارەبا نابڕێت، بۆ ئەوەی وتارەکەی پێشکەش بکات.
ئەمڕۆ پێشانگای گەشتیاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە ئامادەبوونی نوێنەری وڵاتان و ژمارەیەكی زۆر لە وەزیر و بەرپرسان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرایەوە.
ئەمڕۆ به به‌شداری 200 كۆمپانیای ناوخۆیی و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر یه‌كه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌شتو گوزار له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه، و به‌رپرسانی حكومه‌ت دەڵێن له بازگه‌كان رۆتیناتیان كه‌مكردووەتەوە بۆئەوەی گه‌شتیاران بتوانن به ئاسانی بێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
نەورۆز مەولود وه‌زیری شاره‌وانی حکومەتی هەرێم ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ساڵی 2016دا ڕێژەی گەشتیاریان بۆ زیاتر له ملیۆنێك و شەش سه‌د هه‌زار کەس بەرزکردووەتەوە و 3 ملیار و شەش سه‌د ملیۆن دیناریشیان ڕسومات هەبووە.
بڕیارە پێشانگاكه 3 ڕۆژ به‌رده‌وام بێت، جگه له نمایشكردنی بابه‌ته كلتوری و گه‌شتیارییه‌كان، بڵاوکردنەوەی کاری دەستی و چالاكی هونه‌ریش لە یەکەم ڕۆژی پێشانگاکەدا گرنگی پێ‌درابوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتمانی ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت و تائێستا نەتوانراوە کێشەی کەمی کارەبا چارەسەر بکرێت.
"لە مەراسیمێکدا لە هەولێر کارەبا بڕا"
بە ڤیدیۆ.. نێچیرڤان بارزانی دەپرسێت دڵنیان لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەمدا کارەبا نابڕێت؟
Posted by NRT on Thursday, May 4, 2017
PM:10:50:04/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 30917
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت