وه‌زیری كشتوكاڵ: وه‌فدێك ره‌وانه‌ی به‌غداد ده‌كه‌ین
وه‌زیری كشتوكاڵ
وێستگه نیوز - وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وه‌فدێك ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌غدا مامه‌ڵه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ جوتیارانی ھه‌رێم ده‌كات.
رۆژی پێنجشه‌ممه عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ھه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نوێنه‌ری پێنج فراكسیۆنه كوردییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد .
سه‌ردانی ئه‌و پێنج فراكسیۆنه بۆلای وه‌زیری كشتوكاڵی ھه‌رێم سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم و ره‌وانه‌كردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی ھه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه بوو .
پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیشدا وه‌زیری كشتوكاڵ رایگه‌یاند "به‌غداد مامه‌ڵه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ جوتیارانی ھه‌رێم ده‌كات و تائێستاش ته‌واوی پاره‌ی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016ی جووتیارانی ھه‌رێمی نه‌داوه".
وتیشی "حكومه‌تی عێراق له‌ھه‌وڵی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌یه‌كی نوێیه كه بڕێكی زۆر كه‌م گه‌نمی جووتیاران وه‌رده‌گرێت، بۆیه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان وه‌فدێك ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین".
AM:08:59:05/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 9781
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت