هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌سه‌ر كێشه‌كان روونده‌كاته‌وه
بەشێک لە دیدارەکە
وێستگه نیوز -
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌نگاریا كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند كه پێویسته هه‌نگاونان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ده‌زگا شه‌رعییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌كان جددی بێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له د.دیژو تاماس پرۆفیسۆر له بواری شوێنه‌وارناسی و زانستی سریان له زانكۆی ئوتڤش لۆراندو شتاینه‌ر تیبۆر راوێژكاری سه‌ربازی له كونسوڵخانه‌ی هه‌نگاریا له هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری، له دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و ره‌وشی ئاواره‌كان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كوردستان تاووتوێكرا.
له‌و دیداره‌دا كه هه‌ریه‌ك له ته‌حسین نامیق جێگری لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی و شۆڕش عه‌بدولغه‌فور نوێنه‌ری یه‌كێتی له هه‌نگاریا ئاماده‌یبوون، پرۆفیسۆر دیژو تاماس نێردراوی حكومه‌تی هه‌نگاریا بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی ئاواره‌كانی هه‌رێم، پشتیوانی ته‌واوی وڵاته‌كه‌شی بۆ هه‌رێمی كوردستان نوێكرده‌وه‌و رایگه‌یاند له هاركاریكردن و پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی دژ به تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بن، هاوكات ستایشی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد بۆ خۆڕاگری و به‌رگریكردن له بنه‌ماكانی مرۆڤایه‌تی و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر‌و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره‌و په‌نابه‌ران.
پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له باشوری كوردستان یه‌كێكی دیكه بوو له ته‌وه‌ره‌كانی دیداره‌كه‌و له باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د باسی له‌وه كرد سه‌ربه‌خۆیی مافێكی ره‌واو دیموكراتیانه‌ی گه‌لی كوردستانه‌و له‌و پێناوه‌شدا یه‌كێتی له خه‌باتی سیاسی و دیموكراسی و ئاشتیانه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه وه‌فده‌كه‌ی هه‌نگاریا به‌پێویستیان زانی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو ته‌نها بیر له شێوازه دیموكراسییه‌كان بكرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به ئاماژه‌دان نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، رایگه‌یاند كه یه‌كێتی مه‌به‌ستێتی كێشه سیاسی و یاساییه‌كانی ناوخۆ به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت، هاوكات به‌پێویستی زانی هه‌نگاوه‌كان له پێناو كاراكردنه‌وه‌ی ده‌زگا شه‌رعییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌كان جددی بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌دا، وه‌فده‌كه‌ی هه‌نگاریا هه‌ڵوێست و هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان به‌رز نرخاند، پشتگیری وڵاته‌كه‌شیان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌و سیاسیانه‌ی كێشه‌كان ده‌ربڕی.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ سوپاسگوزاری بۆ حكومه‌تی هه‌نگاریا له‌پای هاریكاری و یارمه‌تییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، پێویستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاریای دووپاتكرده‌وه، داواشی له وه‌فده‌كه كرد سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره ئێزیدییه‌كان بكه‌ن و هاوكاربن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان.
AM:09:31:05/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 11961
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت