برایه‌كی پێشمه‌رگه دیله‌کەی لای داعش بۆ وێستگه نیوز ده‌دوێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
برایه‌كی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه به دیل گیراوه، رایده‌گه‌یه‌نێت: براكه‌ی له‌ڕووی داراییه‌وه ژیانی له‌وپه‌ڕی خراپیدایه, له‌به‌رئه‌وه‌ی له خانووی كرێدایه و خاوه‌نی پێنج منداڵیشه، جگه له‌وه‌ش خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته.
حه‌سه‌ن عومه‌ر، برای ئه‌حمه‌د عومه‌ر کە بە کەوتووەتە دەست داعش، تایبه‌ت به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، براكه‌ی دوو كوڕ و سێ كچی هه‌یه و له خانووی كرێدایه و زیاتر له 10 ساڵه پێشمه‌رگه‌یه و ته‌نها چێشتلێنه‌ریش بووە، وتیشی "براكه‌م هه‌ر له زگماكه‌وه مێشكی كێشه‌ی ته‌ندروستی هه‌بووه و توانای قسه‌كردنی باش نییه، له كاتی پێشمه‌رگایه‌تیشدا كه‌سوكارمان له‌گه‌ڵیدا بوون".
حه‌سه‌ن وتیشی "ئه‌و شه‌وه‌ی داعش به‌سه‌ریاندا داون، براكه‌م كه‌وتۆته ده‌ستیان، پاشان له‌لایه‌ن هاوڕێكانییه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه كردم وتیان "سه‌ید" دیار نییه، منیش ئه‌و كاته به‌ره‌و دوزخاتورماتوو به‌ڕێكه‌وتم".
وتیشی "ژنێكی خزممان له ناحیه‌ی چوارقوڕنه په‌یوه‌ندی به كوڕه‌كه‌یه‌وه كردبوو كه پێشمه‌رگه‌یه، مۆبایلی كوڕه‌كه‌شی كه‌وتبووه ده‌ستی داعش، ئیتر داعشێكی كورد هه‌ڵیگرتووه و به‌و ژنه‌ی وتووه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یە لای ئێمه‌یه و شه‌ڕی ئیسلامی كردووه، له‌و كاته‌دا كه ئێمه به‌دوای براكه‌مدا ده‌گه‌ڕاین، ئه‌و خزمه‌مان هه‌واڵه‌كه‌ی پێداین".
براكه‌ی ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چوار شه‌و پێش ده‌ستگیركردنی، براكه‌ی رۆیشتۆته‌وه بۆ ئه‌رك و وتی "براكه‌مان مۆبایلیشی پێ نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای قسه‌كردنی باش نییه و نه‌یده‌زانی به‌كاری بێنێت".
دره‌نگانی شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له فه‌وجی سێی لیوای 116، سه‌ره‌تا چه‌كدارانی داعش چه‌ند بۆمبێكیان له‌سه‌ر رێگای پێشمه‌رگه‌كان دانا و بۆمبێك به ئۆتۆمبێلی پێشمه‌رگه ته‌قیوه‌ته‌وه و سێ پێشمه‌رگه بریندار بوون، دواتر له گوندی حلێوه‌ی بچوكه‌وه شه‌ڕه‌ته‌قه له نێوان پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش ده‌ستیپێكردووه و له شه‌ڕه‌كه‌دا عه‌بدوڵا بۆر، به‌رپرسی میحوه‌ری دووزخورماتوو چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه به سوكی برینداربوون.
ئه‌مڕۆش رێكخراوی داعش رایگه‌یاند كه له هێرشه‌كه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌كیان به دیل گرتووه و چه‌ند وێنه‌یه‌كیشی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه له شه‌ڕه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه 29ی ئایاری 2017ی دووزخورماتوو به‌دیل گیراوه.
PM:10:21:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 60340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت