پۆلیسی به‌ریتانیا به‌دوای جانتایه‌كی شین‌دا ده‌گه‌ڕێت
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی به‌ریتانیا وێنه‌یه‌كی سه‌لمان عبیدی، خۆكوژه‌كه‌ی مانچسته‌ری بڵاوكرده‌وه و كه له رۆژی هێرشه‌كه‌یدا جانتایه‌كی شینی پێ بووه.
سه‌لمان عبیدی، له كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له ئاهه‌نگێكی خانمه گۆرانیبێژی ئه‌مریكایی به‌ناوی ئاریانا گراندی له شاری مانچسته‌ر خۆی ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه 22 كه‌س كوژران و 119ی دیكه‌ش برینداربوون، له ماوه‌ی 12 ساڵی رابردووش‌دا ئه‌و هێرشه به توندترین هێرش داده‌نرێت كه كرابێته‌سه‌ر به‌ریتانیا.
رۆس جاكسن، له پۆلیسی دژه تیرۆری به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هه‌وڵی لێكۆڵینه‌وه له جموجوڵه‌كانی ئه‌مدواییه خۆكوژه‌كه ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی كه له‌ماوه‌ی نێوان 18 بۆ 22ی ئایاری 2017 لێی بووه و هاتوچۆی تێدا كردووه.
رۆس رایگه‌یاندووه كه له‌و بڕوایه‌دان پێش ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌ی له 22ی ئایار، جانتایه‌كی شین به سه‌لمان عبیدی بووه و"ده‌مه‌وێت له‌وه دڵنیا ببمه‌وه ئه‌و جانتایه جیاوازه له‌وه‌ی عبیدی له رۆژی هێرشه‌كه‌یدا به‌كاری هێناوه."
PM:11:46:29/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 7710
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت