"رێنمایی بۆ گۆڕانكارییه‌كانی پرسه له سه‌ری مانگه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن"
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا رێنمایی بۆ گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی پرسه ده‌رده‌چن و له سه‌ری مانگیشه‌وه ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، وا بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا رێنمایی بۆ گۆڕانكاریكردن له پرسه ده‌ربچن و له به‌رواری 1-8-2017یشه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل وتی: "رۆژه‌كانی پرسه وه‌كو خۆیه‌تی هه‌ر دوو رۆژه، به‌ڵام له سلێمانی یه‌ك رۆژه، بۆ نرخ و كاته‌كانیش گۆڕانكاری كراون".
وتیشی: "هه‌ر قورئانخوێنێكیش به‌و نرخه‌وه پابه‌ند نه‌بێت، چه‌ند ژماره ته‌له‌فۆنێك بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه له‌و كاته‌دا هاوڵاتیان په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن".
پێشتریش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، له كاتی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان، قورئانخوێندن بۆ پرسه‌ی كه‌سوكاری شه‌هید و پێشمه‌رگه و هه‌ژاران بێبه‌رامبه‌ر ده‌بێت.
AM:11:00:22/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3691
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت