بە وێنە: عەلی باپیر سەردانی خانەوادەی ئەحمەد دێرێ دەكات

‌عەلی باپیر و شاندی كۆمەڵ لە ماڵی ئەحمەد دێرێ

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و شاندێكی حزبەكەی سەردانی ماڵی ئەحمەد دێرێ مامۆستا كوژراوەكەی كۆمەڵی ئیسلامی دەكەن.

زانا رۆستایی، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عیراق بە وێستگە نیوزی راگەیاند "ئەمڕۆ شاندێكی باڵای حزبەكەمان بە سەرۆكایەتی مامۆستا عەلی باپیر و بە بەیاوەری مامۆستایان شوان رابەر و حەسەن بابەكر و رزگار قادر ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵ و كارگێڕان و ئەندامانی مەڵبەند و ئەنجومەنی قەڵادزێ، خانەوادەی شەهید مەلا (ئەحمەد دێرێ)مان لە شاری قەڵادزێ بەسەركردەوە". 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، مەبەستی سەردانەكەیان دەربڕینی هاوخەمی زیاتر بووە بۆ خانەوادەی ئەحمەد دێرێ.
رۆژی 7-7-2017 ئەحمەد دێرێ ئیمام و خەتیبی مزگەوتی رەحمان و بەرپرسی لقی پشدەری زانایانی كۆمەڵی ئیسلامی دوای تەواوبوونی نوێژی هەینی و لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆی لەلایەن كەسێكەوە كوژرا، بەڵام تائێَستاش بكوژەكە دەستگیر نەكراوە.

دوای رووداوەكەش خانەوادەی ئەحمەد دێرێ رایانگەیاند هۆكاری رووداوەكە كێشەی كۆمەڵایەتییە.


PM:08:08:27/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 8315 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت