داعش گوێی 23 چەکداری خۆی بڕی
وێستگه نیوزـ
دادگای به‌ناو شه‌رعیی رێكخراوی داعش له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر گوێی 23 له‌و چه‌كدارانه‌ی بڕی كه له شه‌ڕه‌كانی به‌ری راستی موسڵ هه‌ڵاتوون.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكرده‌وه كه دادگاكه‌ی داعش تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می و جێهێشتنی به‌ره‌كانی شه‌ڕی داوه‌ته‌پاڵ ئه‌و 23 چه‌كداره‌ی رێكخراوه‌كه‌ی و سزای گوێ بڕینی بۆ ده‌ركردون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی سزای گۆێ بڕینیان بۆ ده‌رچووه، چه‌كداره ناوخۆییه‌كان داعشن و له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی سزاكه‌شدا كه له باره‌گایه‌كی داعش له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر جێبه‌جێكراوه، به‌شی سه‌ره‌وه‌ی گوێی ئه‌و 23 چه‌كداره بڕدراوه.
هێشتا رێكخراوی داعش قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر-ی سه‌ربه شاری موسڵ له‌ژێرده‌ستدایه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقیش دوای رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌واوی موسڵ له‌ئاماده‌باشیدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زاكه.
PM:08:09:27/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4301
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت