‌ترەمپ: ساڵی 2017 خراپ دەبێت
PM:08:19:11/01/2017
‌دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا

وێستگە نیوز- 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایگەیاند، ساڵی 2017 ساڵێكی خراپ دەبێت بەهۆی ئەو میراتەی ئیدارەی باراك ئۆباما لەدوای خۆیەوە جێدەهێڵێت، ئیدارەی كۆمارییەكانیشی بە هۆكاریی دروستبوونی رێكخراوی داعش تۆمەتبار كرد.  

ترەمپ لە یەكەم كۆنفرانسی رۆژنامەوانی لەدوای هەڵبژاردنی بە سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: "ساڵی 2017 بەهۆی ئەو میراتەی ئیدارەكەی باراك ئۆباما لەدوای خۆیەوە جێیدەهێڵێت، ساڵێكی خراپ دەبێت"، بەوەش تۆمەتباری كرد كە هۆكاری سەرهەڵدان و دروستبوونی رێكخراوی داعش بووە. 

دۆناڵد ترەمپ وتی: "لێدەگەڕێین تا سیستمی (ئۆباما كیر) شكستهێنانی خۆی دەسەلمێنێت و دواتر بە پلانێكی خۆمان دەیگۆڕین و كار لەپێناو هەمواركردنی پلانی چاودێری تەندروستی دەكەین"، بەڵێنیشیدا پلانێكی وەها لەوبارەیەوە پێشكەش بكات كە ئەمریكاییەكان شانازی پێوەبكەن. 

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، تەئكیدی لەسەر وازهێنان لە ئیمپراتۆرییە بازرگانییەكەی كردەوە بۆ كوڕەكانی (ئیریك) و (جۆنیۆر)، ئاماژەی بەو شێوازە هەڵەیەش كرد كە ولایەتە یەكگرتووەكان لەڕووی بازرگانییەوە لەگەڵ وڵاتاندا دەیانبەستێت و بەپێویستی زانی ئەو شێوازە گۆڕانكاری تێیدا بكرێت.  

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ترەمپ رایگەیاند كە وڵاتەكەی ساڵانە بەهۆی نەبوونی هاوسەنگی بازرگانی لەگەڵ چین، چەندان ملیار دۆلار زیانی پێدەگات. 







ئه‌م بابه‌ته 968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو
هەواڵی زیاتر

Copyright 2016. westga.net. All Rights Reserved.