‌وه‌زیری به‌رگری توركیا ئامانجی كه‌مپی باشیك ئاشكرا ده‌كات
PM:09:10:11/01/2017

وێستگه‌ نیوز -
وه‌زیری به‌رگری توركیا ئامانجی دروستكردنی‌ كه‌مپی باشیكی‌ له‌ نزیك شاری‌ موسڵ‌ ئاشكرا كرد كه‌ بۆ دژایه‌تی‌ دوو حزبی‌ كوردییه‌.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌نادۆڵ‌ له‌ زاری‌ فكری ئشك وه‌زیری به‌رگری توركیا، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "ئامانجی كه‌مپی باشیك له‌ نزیك مووسڵ راوه‌دوونانی داعش و پاشان په‌یه‌ده‌ و په‌كه‌كه‌ و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا".

وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "دوای پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان، جارێكی دیكه‌ توركیا و عیراق له‌سه‌ر كه‌مپی باشیك كۆده‌بنه‌وه‌ و گفتوگۆ ده‌كه‌ن".

ئشك ئاماژه‌ی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بینالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و شاندی یاوه‌ری كرد بۆ عیراق و جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "توركیا رێز له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌گرێت و رێز له‌ سه‌روه‌ریی و پێكهاته‌كانی ده‌گرێت".

وتیشی‌: "هه‌رگیز كه‌مپی باشیك نابێته‌ هۆكاری كێشه‌ی له‌ نێوان توركیا و عیراق، له‌كاتێكدا ئه‌ركی سه‌ربازانی تورك له‌و كه‌مپه‌ پاككردنه‌وه‌ی موسڵه‌ له‌ تیرۆریستانی داعش و كار ده‌كه‌ن تاكو ئاسایش له‌ شاری موسڵ به‌رقه‌رار ده‌بێته‌وه‌".




ئه‌م بابه‌ته 729 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو
هەواڵی زیاتر

Copyright 2016. westga.net. All Rights Reserved.