‌دوو بڕه‌ پاره‌ بۆ جووتیاران ته‌رخانكرا
AM:10:39:12/01/2017

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی دارایی دوو وه‌جبه‌ی نوێی پاره‌ی بۆ گه‌نمی جووتیاران له‌ ساڵانی 2014 تا 2016 خسته‌ سه‌ر ژماره‌ بانكی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق و به‌م نزیكانه‌ ده‌ست به‌ خه‌رجكردنی ده‌كرێت.


نه‌جیبه‌ نه‌جیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به‌ دوو وه‌جبه‌ پاره‌ی خستووه‌ته‌ سه‌ر ژماره‌ بانكی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی بۆ گه‌نمی جووتیاران خه‌رج بكرێت.

وتیشی: "به‌شێكیان 425 ملیار دیناره‌و به‌شێكی دیكه‌شیان 475 ملیار دیناره‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی عیراق وردبنی له‌ پاره‌ی گه‌نمی ساڵه‌كانی 2014 و 2015 دا ده‌كات، دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ دواكه‌وتووه‌".

نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئاشكراشیكرد: به‌رده‌وام به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر هێڵن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق و دیوانی چاودێری دارایی، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی جووتیاران رانه‌گیرێت.

روونیشیكرده‌وه‌: به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدراوه‌ كه‌ به‌م نزیكانه‌ ده‌ست به‌ خه‌جكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران ده‌كرێت.




ئه‌م بابه‌ته 2317 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو
هەواڵی زیاتر

Copyright 2016. westga.net. All Rights Reserved.