شهپۆلێكی بارانبارین چهند ناوچهیهكی عێراق و ههرێم دهگرێتهوه
دیمەنێکی بارانبارین لە سلێمانی. وێنە: جەمال سەرگەتی
وێستگهنیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە 48 کاتژمێری رابردوودا سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما شەپۆلێکی بارانبارین تا رۆژی یەکشەممە ناوچە جیاوازەکانی ناوەڕاستی عێراق و ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئاداری 2024، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لەبارەی کەش و هەوای ئەمڕۆوە رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و لە هەندێک کاتیشدا دەگۆرێت نیمچە هەور و هەوری تەواو لەگەڵ باران بارینێکی کەم.
ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەهۆی هاتنی پاڵەپەستۆیەکی نزمەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بەتایبەتیش سنووری دهۆک و ناوچە سنورییەکان.
هاوکات، لە بارەی کەش و هەوای هەینیەوە رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش 1-3 پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی خێرای با بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
دەشڵێت، "کاریگەری شەپۆلەکە تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و رۆژی شەممە و یەکشەمەش بە هەمان شێوە بارانێکی کەم لە ناوچەشاخاوییەکانی هەرێم دەبارێت".
AM:10:01:28/03/2024
ئهم بابهته 3288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت