وێنه‌ی ژنه فهلهستینیهكه و ته‌رمی كه‌سه‌كه‌ی بووه "باشترین وێنه‌ی رۆژنامه‌نووسی ساڵ"
وێستگه‌نیوز-
وێنه‌ی ژنێكی فه‌له‌ستینی كه ته‌رمی برازایه‌كی له‌باوه‌ش كردووه خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌ی رۆژنامه‌نووسی بۆ ساڵی 2024 وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2024، وێنه‌یه‌كی محه‌مه‌د سالم فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی رۆیته‌رز، له چوارچێوه‌ی پێشبڕكێی "وێنه‌ی رۆژنامه‌وانی جیهانی"، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می وه‌رگرت.
له وێنه‌كه‌دا ئیناس ئه‌بو موعه‌مه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌رمی سالی پێنج ساڵ كه له كفنی سپییه‌وه پێچراوه، له باوه‌شگرتووه. سالی و دایكی و خوشكه‌كه‌ی، له مانگی تشرینی یه‌كه‌م، له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له خان یونس، موشه‌كێك به‌ر خانووه‌كه‌یان كه‌وت و هه‌رسێكیان كوژران.
سالم له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م، له نه‌خۆشخانه‌ی خان یونس بووه، كاتێك له مه‌یتخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا، ئیناسی ته‌مه‌ن 36 ساڵ ده‌بینێت ده‌گری و تووند ته‌رمی برازاكه‌ی كه له كفنێكی سپییه‌وه پێچراوه، له باوهشكردووه و وێنه‌كه‌ی ده‌گرێت. وێنه‌كه دوای ته‌نها 10 رۆژ له ده‌ستپێكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه گیراوه.
سالم دوای راگه‌یاندنی خه‌ڵاته‌كه، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "له یه‌زدانی مه‌زن ده‌پاڕێمه‌وه، ئه‌م وێنه‌یه بگاته هه‌مو جیهان و ببێته هۆكارێك بۆ راگرتنی جه‌نگه‌كه و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین تێیدا ده‌ژین".
ده‌شڵێت: "ئه‌م ده‌ستكه‌وته پێشكه‌ش به رۆحی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كه‌م، خوێنی خۆیان به‌خشی، له پێناو گه‌یشتنی په‌یامه پیرۆزه‌كه‌یان به هه‌مو جیهان".
محه‌مه‌د سالم فه‌له‌ستینییه و ته‌مه‌نی 39 ساڵه، له ساڵی 2003وه، له‌گه‌ڵ رۆیته‌رز كارده‌كات، پێشتر له ساڵی 2010، له پێشبڕكێی "وێنه‌ی رۆژنامه‌وانی جیهانی" خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.
هاوكات ریكی رۆجه‌رز، سه‌رنووسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی وێنه و ڤیدیۆ له ئاژانسی رۆیته‌رز، له مه‌راسیمێكدا كه له ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند: "محه‌مه‌د به دڵته‌نگییه‌وه هه‌واڵی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی "وێنه‌ی رۆژنامه‌وانی جیهانی"وه‌رگرت و وتوویه‌تی ئه‌مه وێنه‌یه‌ك نییه ئاهه‌نگی بۆ بگێڕین، به‌ڵام پێزانینی هه‌یه بۆ ئه‌و رێزلێنانه‌ی پێی به‌خشراوه و ده‌رفه‌تێكه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه، تاكو زۆرترین جه‌ماوه‌ر بیبینێت".
محه‌مه‌د سالم سه‌باره‌ت به چركه‌ساتی وێنه‌كه ده‌ڵێت: "چركه‌ساتێكی به‌هێز و خه‌مبار بوو، هه‌ستمكرد وێنه‌كه گوزارشته له پوخته‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تییه به‌رفراوانه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه رووده‌دات".
خاتوو ڤیۆنا شێڵدز سه‌رۆكی لیژنه‌ی داوه‌ریكردن رایگه‌یاند: "وێنه‌كه زۆر كاریگه‌ره، ته‌نها به بینینی، وێنه‌كه له یاده‌وه‌ریتدا ده‌مێنێته‌وه و به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه له پێناو ئاشتی".
AM:12:01:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت