رونكردنهوهیهك له شاسوار عەبدولواحیدهوه
وێستگه نیوزـ
شاسوار عەبدولواحید خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی نالیا لەبارەی ڕیفراندۆمەوە رونکردنەوەیهكی بڵاوکردەوە و دهڵێت ئهو جوڵانهوهیهی له دوو ههفتهی داهاتوودا دروست دهبێت بۆ رێكخستنی كهمین به (نهخێر بۆ ریفراندۆم) نییه، بهڵكو جوڵانهوهكه له ئێستادا هەموو شێوەیەک و لە ژێر هەر ناونیشان و ناوێک بێت ریفراندۆم رهتدهكاتهوه.
له رونكردنهوهكهیدا كه به ناونیشانی "راستكردنهوهیهك" بڵاویكردووهتهوه، شاسوار عهبدولواحید، دهڵێت: لە ئێستا بەشێکی زۆر لە حیزب و گروپ و کەسایەتییەکان خۆیان لە ئەسڵی بابەتەکە لادەدەن و جورئەتی ئەوەیان نییە کە بە دەنگی بەرز راستی بابەتەکان بۆ خەڵکی رون بکەنەوە و لە هاوڵاتی تێبگەێنن کە توشی چی دەبن لە حاڵەتی دەنگدان بە بەڵێ , وە تەنها باسی دواخستنی ریفراندۆم دەکەن , بێ ئەوەی کەمپینی بەرامبەریان هەبیت بە دەنگدان بە "نەخێر " !!!
دهقی رونكردنهوهكهی شاسوار عهبدولواحید:
راستکردنەوەیەک :
زۆرێک دەڵێن ئەو جوڵانەوەیەی کە دروست دەبێت لە دوو هەفتەی داهاتودا جوڵانەوەیەکە کە کەمپین دەکەن بۆ (نەخێربۆ ریفراندۆم)، کە لە راستیدا وا نییە .
ئەو جوڵانەوەیە بە هەموو شێوەیەک و لە ژێر هەر ناونیشان و ناوێکەوە بێت ریفراندۆم رەت دەکاتەوە لە ئێستادا ، وە پێی وایە کە ئەگەر ریفراندۆم لە 25/9 ئەنجام بدرێت ئەوا شەرێکی نەخوازراو یەخەی هەرێمی کوردستان دەگرێت و منداڵی فەقیر و هاوڵاتی ئەم وڵاتە شەهید دەبن و هیچ وڵاتێکی زلهێزی دۆستی کورد بەرگری لە هەرێمی کوردستان و ئەزمونی 26 ساڵی رابردو ناکات ، ئەمە جگە لەوەی فەقیری و نەهامەتی و برسێتی بە دوای خۆیدا دەهێنێت .
بۆیە ئەگەر ریفراندۆم ئەنجام بدرێت ئەوا ئەو جوڵانەوەیە هانی خەڵکی دەدات کە بە هەموو توانای خۆیانەوە بەشداری ریفراندۆمەکە بکەن و بە "نەخێر" لە ئێستادا دەنگ بدەن ، وە هەموو هەوڵێک دەدەین کە دەنگی "نەخێر" زۆرینەی دەنگی ریفراندۆمەکە بێت .
لە ئێستا بەشێکی زۆر لە حیزب و گروپ و کەسایەتییەکان خۆیان لە ئەسڵی بابەتەکە لادەدەن و جورئەتی ئەوەیان نییە کە بە دەنگی بەرز راستی بابەتەکان بۆ خەڵکی رون بکەنەوە و لە هاوڵاتی تێبگەێنن کە توشی چی دەبن لە حاڵەتی دەنگدان بە بەڵێ , وە تەنها باسی دواخستنی ریفراندۆم دەکەن , بێ ئەوەی کەمپینی بەرامبەریان هەبیت بە دەنگدان بە "نەخێر " !!! هەر بۆیشە تاکە خیتابی سیاسی و خیتابی زەق لە هەرێمی کوردستان بریتییە لە خیتابی پارتی دیموکراتی کوردستان ، کە بە نیازە لە پێناو مانەوە لە دەسەڵات و لە پێناو دواخستنی هەڵبژاردنی گشتی و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان ، هەستێت بە روبەروکردنەوەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شەرێکی تری نەخوازراو و بە کوشتدانی رۆڵەی خەڵکی ، چونکە سەرکردایەتی کورد و خودی بارزانی پێویستیان بە شەرێکی ترە پاش تەواو بونی شەری داعش .
وەک هاوڵاتیەک و کەسێک کە زانیاریەکی دروست و دەقیقم لایە ، وەک ئەرکێکی ئەخلاقی لەگەڵ هاوڕێکان و هاوبیرەکانی تردا بەم کارە هەڵدەستین و ناهێڵین خەڵكی وڵاتەکەمان بکوژرێن و ژیانیان تێک بچێت ، بۆیە هەر کەسێک ، هەر لایەنێک ، هەر گروپ و کەسایەتییەک پشتگیری لەو جوڵانەوەیە و ئامانجەکانی جوڵانەوەکە و کەمپینی دەنگدان بە "نەخێر لە ئێستادا " نەکات ، ئەوا رازییە بە ریفراندۆم و چارەنوسی خەڵکی و ژیان و گوزەرانی خەڵكی لە دوای 25/9 لە ئەستۆی ئەو کەسایەتی و لایەنانەدایە .
شاسوار عەبدولواحید
PM:08:28:27/07/2017
ئهم بابهته 14383
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت