ورده‌كاریی پلانێكی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل ئاشكرا كرا
وێستگه‌نیوز-
له كاتێكدا هه‌مو جیهان چاوی له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیله بۆ هێرشه‌كه‌ی ئێران، میدیاكانی ئیسرائیل باس له داگیرسانی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ ئیسرائیل، تاكۆ ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی ره‌فه‌ح ئه‌نجامبدات. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، ئیسرائیل وه‌ڵامێكی سنورداری ئه‌و هێرشه‌ی ئێران بداته‌وه كه له شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجامیدا.
ئه‌و بابه‌ته سه‌رۆكایه‌تی فه‌له‌ستینی توڕه‌كردووه، هه‌ر بۆیه وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی فه‌له‌ستین، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "العالم العربی" رایگه‌یاند: "قسه‌كردن له‌باره‌ی رێگه‌دانی ئه‌مریكا به ئیسرائیل بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی ره‌فه‌ح، له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامنه‌دانی هێرشێكی گشتگیر بۆ سه‌ر ئێران (مه‌ترسیداره) و داوای روونكردنه‌وه له واشنتۆن ده‌كه‌ین".
رۆژنامه‌ی "ئسرائیل هایوم" له‌سه‌ر زاری 3 سه‌رچاوه‌ی ئیسرائیلییه‌وه كه ناوه‌كانیانی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكردووه‌ته‌وه ئیداره‌ی ئه‌مریكا، رازیبووه به پلانی سوپای ئیسرائیل بۆ داگیركردنی ره‌فه‌ح، به‌و مه‌رجه‌ی ئیسرائیل هێرشێكی به‌رفراوان نه‌كاته سه‌ر ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه پلانه‌كه‌ی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به ره‌فه‌ح كه خراوه‌ته به‌رده‌ست ئیداره‌ی ئه‌مریكا، شێوازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی مه‌ده‌نی شاره‌كه كه ده‌كه‌وێته باشووری كه‌رتی غه‌ززه، له‌خۆده‌گریت. ئه‌وه‌ش له میانه‌ی دابه‌شكردنی شاره‌كه بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و هه‌ر ناوچه‌یه‌كیش ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل: "له مانۆره سیاسییه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بوو، هێرشه‌كه‌ی ئێرانی قۆسته‌وه، تاكو بۆ داگیركردنی چاوه‌ڕوانكراوی ره‌فه‌ح، له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاسانكاریی بۆ بكرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یان روونكردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێك ئاماژه‌ی دیكه‌ی هه‌یه، ده‌ریده‌خه‌ن ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سه‌ر ره‌فه‌ح نزیكه. ئه‌وه‌تا سوپای ئیسرائیل، یه‌كه‌ی تۆپخانه و هێزه زرێپۆشه‌كانی، سه‌رله‌نوێ گواستووه‌ته‌وه بۆ كه‌رتی غه‌ززه، گواستنه‌وه‌كه به جۆرێكه ده‌كرێت وا لێكبدرێته‌وه له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندایه بۆ ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ڕ و پێكدادان له ره‌فه‌ح.
هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌م دواییانه راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل، بڵاویكرده‌وه وه‌زاره‌ت 40 هه‌زار خێمه‌ی كڕیوه و بۆ ئه‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نیانه ته‌رخانده‌كرێت كه له شاری ره‌فه‌ح، دهگوێزرینهوه بۆ باكوور و ناوه‌ڕاستی كه‌رتی غه‌ززه.
سێ سه‌رچاوه‌كه‌ی ئیسرائیل به رۆژنامه‌ی ناوبراویان راگه‌یاندووه، ئیسرائیل دوو جار، له دوا ساته‌كانی كۆتایدا، وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئێران، ره‌تكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له میسر، قسه‌یان بۆ راگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كان كردووه و جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، سوپای میسر، له باكووری سینا و به درێژایی سنووری له‌گه‌ڵ كه‌رتی غه‌ززه، چووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ روبهڕووبوونهوهیه له‌گه‌ڵ ده‌رهاویشته‌كانی هه‌ر سیناریۆیه‌كی ئیسرائیل بۆ داگیركردنی شاری ره‌فه‌ح. پێگه‌ی "واللا"ی عیبری، ئاماژه‌ی به هه‌مان ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سوپای میسر داوه.
پلانی ئیسرائیل بۆ داگیركرنی شاری ره‌فه‌ح
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن سوپای ئیسرائیل، پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، له ئاسمانه‌وه نووسراوێك به‌سه‌ر دانیشتواندا بڵاوده‌كاته‌وه و داوایان لێده‌كات شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ن. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رازیبووه به پلانی ئیسرائیل به ئه‌نجامدانی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر شاره‌كه.
روونیشكراوه‌ته‌وه قۆناغی یه‌كه‌م بریتییه له فڕێدانی نووسراوه‌كان له ئاسمانه‌وه بۆ سه‌ر دانیشتوانی شاره‌كه و تێیدا به غهززهییهكانی ره‌فه‌ح وتراوه، خۆیان بۆ چۆڵكردن ئاماده بكه‌ن. قۆناغی دووه‌م بریتییه له دیاریكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ ده‌گوێزرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دیاریكراوه به‌شێك له دانیشتوانی ره‌فه‌ح ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ خان یونس، به‌شێكی دیكه‌یان ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ سه‌ر هێڵی كه‌ناراوه‌كان، ئیدی دوای ئه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی ده‌ستپێده‌كات كه نزیكه‌ی دوو بۆ سێ هه‌فته ده‌خایه‌نێت.
PM:06:28:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت